بە مەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەرێوەچوونی كارەكانیان, پێش نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە( 24 /12/2012 ) سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین, سەردانی مەڵبەندی تەندروستی سەركەپكان و بنكەی تەندروستی پاشكۆتەڵی كرد, بەتایبەت بۆ پەیوەست بوونیان بە دەوام و باشتر كردنی كارەكانیان. دواتر سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین بە یاوەری سەرۆكی شارەوانی سەركەپكان بە وەكالەت, سەردانی بینای شارەوانی سەركەپكانی كرد كە ئێستا لە بواری جێبەجێكردن دایە و چەند راسپاردەو سەرنجێكی بۆ باشتر كردنی كارەكانیان پێگەیاندن.