ئەمرۆ ٢٠٢٤/٦/٩ بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوڕێیەتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینیان کرد و لەلایەن بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینەوە پێشوازی گەرمیان لێکرا.
لە پاشان لە کۆبونەوەیەکی فراواندا بەڕێز قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێزان سەرپەرشتیاری ئیدارە و جێگری سەرپەشتیار و قائیمقامەکانی ڕانیە و پشدەرو سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتیەکان و بەڕێوەبەری ناحیەکان و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکانی سنورەکە کۆبۆوە.