پاكی ژینگە ژیانمانە با هەموان لە خزمەت ژینگە بین

10 ساڵ لەمەوپێشجۆرار و جۆر
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

10339583_408265965982443_7985842355830779582_n

لە ساڵرۆژی جیهانی ژینگەدا جوانترین پیرۆزبای لە خەڵكی كوردستان بە گشتی ودانیشتوانی  دەڤەری راپەرین بەتایبەت دەكەین, وەك ئاشكرایە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی (1972) یەكەمین كۆنفرانسی خۆی سازكردوو (5)ی حوزەیرانی وەك رۆژی جیهانی ژینگە دیاری كرد لەم رۆژەوە هەمووساڵێك لە (5)ی حوزەیران لە جیهاندا یادی ئەم رۆژە بەرز رادەگیرێت مایەی خۆشحاڵیە پرسی ژینگە لە ئێتادا بۆتە پرسێكی جیهانی و كوردستانی خۆشمان بێبەش نییە لەم پرسە گرنگەو ساڵانە بەچەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەم یادە بەرز رادەگیرێت ئەمەش لە پێناوكەم كردنەوەی كاریگەری هەموو ئەم مادە زیان بەخشانەی لە ئێستادا بەهۆی پێشكەوتنی بواری تەكنەلۆجیاو زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل و كارگەو زیادبوونی مادە كیمیاییەكان لە هەوادا, هەموو ئەمانەو وەك پَویستیەكی هەنووكەی پێویستە لەسەر حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار زیاتر گرنگی بە بواری ژینگەی بدرێت و كاری زیاتر بكرێت لە پێناو زیادكردنی رێژەی سەوزايی, هەروەك ئەركێكی نیشتیمانی و دینی و مرۆڤایەتییە كە هاوڵاتیان یەك دەست بن لە پاراستنی ژینگەو دوركەوتنەوە لە هەموو ئەو هۆكارانەی دەبنە مایەی پیس بوونی ژینگە, با خەڵاتێك پێشكەش بە ژینگە بكەین لەم رۆژەدا بەڵێن بدەین بە ژینگە كە هاورێیەكی بە وەفا بین بەرامبەری وةك چۆن ئەو پارێزەری ئێمەیە و تەندروستیمان دەپارێزێت ئێمەش بەرامبەری بە نمەك بین و بتوانین بە خزمەتێكی كەمیش بێت بیپارێزین, لە پێناو بنیادنانی ژیانێكی تەندروست بۆ هەموو لایەك دووبارە پیرۆز بێت ساڵرۆژی جیهانی ژینگە و بە هیوای ژیانێكی تەندروست ژینگەیەكی ئارام بۆ هەموو لایەك.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *