پڕۆژەی چینی دووەمی قیرتاوی شەقامی خزمەتگوزاری ٦٠ مەتری چوارقوڕنە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

1 هەفتە لەمەوپێشئاگاداریەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان بەردەوامن
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بۆ خزمەتی بەردەوامی هاوڵاتیانی سنورەکە، پڕۆژەی چینی دووەمی قیرتاوی شەقامی خزمەتگوزاری ٦٠ مەتری چوارقوڕنە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بۆ ئەو مەبەستە بەڕێز دلاوەر قوباد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بۆ کاروباری هونەری بە هاوڕێیەتی بەڕێز بەرێوەبەڕی پڕۆژەکانی ئیدارە لە نزیکەوە پڕۆژەکەیان بەسەرکردەوە و لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەکەیان کۆڵیەوە.
ئەم پڕۆژەیە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و بە چاودێری هونەری و ئەندازیاری کاروباری هونەری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین جێبەجێ دەکرێت.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *