قەڵغانی سوپاسگوزاری بەخشرا بە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.

1 هەفتە لەمەوپێشقەزا
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
ڕۆژى دووشەممە لە دیوانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین قەڵغانی سوپاسگوزاری و نازناوی هیوای گەنجان بە هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە لایەن بەختیار حسن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی لاوانی ڕاپەڕین و ستافی یاوەری و چین و توێژە جیاوازەکانی دەڤەری ڕاپەڕین بەخشرا، لە پای خزمەتە بەردەوامەکانی بە لاوان و گەنجان و سەرجەم چین و توێژەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، بەخشینی ئەم قەڵغانە هاوکاتە لەگەڵ ساڵ ڕۆژی لاوان کە بەڕێوەبەرایەتیمان لە بەرنامەیدایە هەر جارە و خەمخۆرێکی لاوان بەسەر بکاتەوە، هەر لەم بەسەرکردنەوەیە کاسێکی تایبەتی وەرزشی دیاری بەڕێوەبەرایەتیمان بەمانای پشتیوانی وەرزشوانان و وێنەیەکی سروشتی کوردستان لە لایەن ئەمیر حسن فۆتۆگرافی دیاری دەڤەری ڕاپەڕین هیوای گەنجانبەخشرا.
بەڕێزیان بەڵێنیدا ئەوەی لە توانای هەبێت درێخی ناکات و خزمەتی زیاتری دەڤەری ڕاپەڕین بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێت و سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکانی ئامادەی دانیشتنەکە سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی بوون.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *