بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لە نیمچەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و نمەباران.
بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٢ و نزمترین ١٥ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٢١ بە ١٢ و دهۆک ٢٠ بە ١٥ و کەرکوک ٢٥ بە ١٦ پلە دەبێت.
سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٣ و نزمترین ١٥ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٢١ بە ١٢ و دهۆک ٢١ بە ١٥ و کەرکوک ٢٦ بە ١٦ پلە دەبێت.