ناحیەكانی سەر بە قەزای رانیە – پشدەر

10 ساڵ لەمەوپێشناحیەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ناحیەكانی سەر بە قەزای رانیە

ناحیەی حاجیاوا

جوگرافیای حاجیاوا:
ناحیەی حاجیاوا دەكەوێتە خوارووی ناحیەی سەركەپكان و رۆژئاوای ناحیەی چوارقورنە و رۆژهەڵاتی ناحیەی  سەرووچاوەیە, كەلە مەركەزی ناحیەی بێتواتەیە.
لەرووی تۆبۆگرافیاوا:
سنوری شارەوانیەكەی تارادەیەك دەشتەو هپچ گردۆڵكەو شیوێكی وای تێدانیە كە ئاماژەی پێبكرێت بەڵام بەشێوەیەكی گشتی هەموو زەویەكەی لێژی تێدایە لە باكورو باكوری خۆرهەڵاتی تادەگاتە باشوور.
رووبەری ناحیەی حاجیاوا:   ( 15 كم2).
ژمارەی ئەوگوندانەی سەربەناحیەی حاجیاوان:
ژمارەی گوندەكانی سەربە ناحیەی حاجیاوا (19) گوند.
ژمارەی گوندە ئاوەدانكراوەكان لە سنوری ناحیەی حاجیاوا:   (13) گوند .
ژمارەی گوندە چۆڵكراوەكانی سنوری ناحیەكە:            (6) گوند .
ژمارەی گشتی دانیشتوانی ناحیەكە: (57350) پەنجاوحەت هەزارو سێ‌ سەدو پەنجا كەسە.
ژمارەی خێزان (12100) خێزان  .
رووبەری زەوی كشتوكاڵی (17773)سێ‌ دۆنم .

ناحیەی چوارقورنە:

لە رۆژهەڵاتەوە (كلكەی كۆڵێن), لە رۆژئاواوە (بەستی قائیمقام) لە باكورەوە(ئەستریلانو چیای حاجیلە)لە باشوورەوە (دەریاچەی دووكان).
رووبەری ناحیە (14400) كم2 و (5760) دۆنمە.
ژمارەی گشتی گوندەكانی (14) گوندە.
(9) گوند ئاوەدانكراونەتەوە.
(5) گوند چۆڵكراوە.
نزیكەی (10500) ماڵە وە نزیكەی (55000) كەسە.
رووبەری زەوی كشتوكاڵی (63290) دۆنمە.

ناحیەی سەركەپكان:

لەرووی جوگرافیەوە:-
ناحیەی سەركەپكان دەكەوێتە نێوان زنجیرە چیاكانی كێوەرەش لە رۆژهەڵاتەوە چیای ماكۆك لە رۆژئاواوە چیای كارۆخ لە باكوری رۆژهەڵاتەوە ناحیەی ناودەشت و لە رۆژئاواوە ناحیەی بێتواتە لە باكورەوە ناحیەی وەرتێ‌ لە باشورەوە مەڵبەندی قەزای رانیەیە.
ژمارەی گوند:-
ناحیەی سەركەپكان لە(57) گوند پێك هاتووە (49) گوندی ئاوەدانەو(8) گووندی چۆڵە.
ژمارەی گشتی دانیشتوان (9000) كەسە.
ژمارەی خێزان (1400) خێزان.
رووبەری زەوی بەراو +دێم+بەردەڵان (79854) دۆنم.

ناحیەی بێتواتە:

رووبەری ناحیەی بێتواتە نزیكەی (80)كم2
جوگرافیای تۆبۆگرافیای ناحیەكە پێك هاتووە لە (شاخ و دەشت و دۆڵ) شاخەكان پێك هاتوون لە( شاخی ماكۆك, شاخی نۆزان, شاخی شیشار, شاخی قەشان).
دەشتەكان(دەشتی سەروچاوە).
دۆڵەكان(دۆڵی دواوە, دۆڵی هەرتەل, دۆڵی زێوە, دۆڵی نێوە).
ژمارەی گشتی گوندەكانی سەر بە ناحیەی بێتواتە (30) گوندە.
ژمارەی گوندە ئاوەدانەكان (27) گوند.
ژمارەی گوندە چۆڵكراوەكان (3) گوند.
ژمارەی گشتی دانیشتوان (15314)كەس.
ژمارەی خێزان (2641) خێزان.
رووبەری زەوی بۆ كشتوكاڵ (144631) دۆنم.

ناحیەكانی سەربە قەزای پشدەر

ناحیەی سەنگەسەر:

رووبەری ناحیە (589) كم2
ناحیە (65) گوند .
ئەم ناحیەیە (%93) دەشت ناوەندی ناحیە.
(%7) گردە.
لە باكوورەوە چیای قەندیل و لە باشورەوە زێی بچووك و لە رۆژهەڵاتەوە قەزای قەڵادزێ‌ و لە رۆژئاواوە قەزای رانیەیە.
ژمارەی گوندەكان (65) گوند
ژمارەی گوندە چۆڵكراوەكان (2) گوند.
ژمارەی گوندە ئاوەداتكراوەكان (63) گوند.
ژمارەی گشتی دانیشتوانی ناحیەكە (24536) كەس.
ژمارەی خێزان (5446) كەس.
رووبەری زەوی شیاو بۆ كشتوكاڵ ( 15500) دۆنم.
رووبەری زەوی نەشیاو بۆ كشتوكاڵ ( 2663) دۆنم.

ناحیەی ژاراوە:

رووبەری ناحیە 294 كم2
جوگرافیای ناوچەكە.
ژمارەی گوندەكان (34) گوند.
ژمارەی گوندەچۆڵكراوەكان (4) گوند.
ژمارەی گوندە ئاوەدانكراوەكان (30) گوند.
ژمارەی دانیشتوان زیاتر لە (15000)  كەسە.
ژمارەی خێزان (3300) خێزانە.
رووبەری زەوی شیاو بۆ كشتوكاڵ (4724) دۆنم بەراو.
(15146) دۆنم دێم.
رووبەری زەوی شیاو بۆ كشتوكاڵ (45462) دۆنم دارستانی سروشتی.
(2) دۆنم دارستانی دەستكرد.
(1285) دۆنم لەوارگا.
(5417) دۆنم بەردەڵان.

ناحیەی هەڵشۆ:

جوگرافیاو تۆبۆگرافیا: لە زستاندا ساردو لە هاویندا كەش و هەوایەكی مامناوەندی هەیە خاوەنی رەزو باخ و ئاوێكی سازگارە
لە باشوورەوە ناحیەی هێرۆ و لە رۆژهەڵات چیای بڵفەت و لە رۆژئاوا قەزای قەڵادزێ و لە بكورەوە چیای مامەندە.
رووبەری ناحیەكە(148292)كم2.
ژمارەی گوندەكانی: (27) گوند.
گونە چۆڵكراوەكان(3) گوند.
گوندە ئاوەدان كراوەكان(24) گوند.
ژمارەی دانیشتوانی (11484).
ژمارەی خێزان( 1915).
رووبەی شیاو بۆ كشتوكاڵ( 1717).
رووبەری نەشیاو( 11628).

ناحیەی هێرۆ:

ئاراستەكان رۆژهەڵاتی قەڵادزێ‌ بەدووری (23) كم زنجیرە چیای بەكاو و گۆر هێلكە گردە بێناس لە رۆژئاواوە زنجیرە چیای پەروێز, لە باكوری خۆرهەڵاتی چیای دووپەزە و باشوری خۆرئاوای چیای كەنەرەشە.
رووبەرەكەی (98023025).
هێڵی پانی (36720).
درێژی (421650).
ژمارەی گوندەكان (13) گوندە.
ژمارەی دانیشتوان (20801) كەسە.
ژمارەی خێزان (458) سەرۆك خێزانە .
زەوی شیاو بۆ كشتوكاڵ (2943) دۆنم بەراو .
زەوی پشتاو (4217) دۆنم پشتاو .
زەوی نەشیاو (2869) بەردەڵانە .
لە ساڵی 1964 بۆتە ناحیە.

ناحیەی ئیسێوە:

لە رووی تۆبۆ گرافیەوە:
ناحیەی ئیسێوە دەكەوێتە سنوری كوردستانی باشوور سەر بە قەزای پشدەرە و لە رووی تۆبۆگرافیەوە ناوچەیەكی نیمچە شاخاوییە ئاوهەوایەكی ساردووشكی هەیە ئاوی ژێر زەوی زۆر باش نییە بە گشتی سود لە كانی وەردەگرێت بایەكی تایبەتی هەیە لە رۆژهەڵاتەوە هەڵدەكات بە گشتی ناوچەكە پێگەی ئابووری لەسەر كشتوكاڵ بەندە.
لە باكورەوە بە گوندی بێناسەوە زنجیرە چیایەك دەست پێدەكات لە باشورەوە بەزێی بچووك و گوندی ئەلبانە كۆتای دێت لە باكوری خۆرهەڵاتەوە گوندی باوزێ‌ دەست پێدەكات و لە باكووری خۆرئاوا گوندی گواران كۆتای دێت لە خۆرهەڵاتەوە بە گوندی ئەشكەنەو دۆڵی نێسێ‌ و لە خۆرئاواوە بە گوندی دەشتێو كۆتای دێت, وە (7) گوند بەیەكەوە دەبەستێتەوە وە چەقی گوندەكانی سنوری ناحیەی ئیسێوەیە.
رووبەرەكەی (94825000)م2
بە دۆنم(37930).
ژمارەی گوند (18) گوند.
ژمارەی چۆڵكراوی گوند (4) گوند.
ژمارەی ئاوەدانكراوەی گوند (14).
ژمارەی دانیشتوان (2500) كەس.
ژمارەی خێزان (215).
رووبەری زەوی شیاو بۆ كشتوكاڵ (16750000) م2
بە دۆنم (6700) دۆنم.
رووبەری زەوی نەشیاو بۆ كشتوكاڵ (78075000).
بە دۆنم (31230) دۆنم.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *