پڕۆژەی هۆڵی ڕۆشنبیری ڕانیە بەرەو تەواوبوون دەچێت

1 هەفتە لەمەوپێشپرۆژەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دوای هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی هۆڵی ڕۆشنبیری ڕانیە ، لە ئێستادا کارەکانی بەرەو تەواوبوون دەچێت.
بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ بەڕێز دلاوەر قوباد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بە یاوەری بەڕێز بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ئیدارە ، بەشە جیاجیاکانی هۆڵەکەیان بەسەرکردەوە .
بە تەواوبوونی ئەم هۆڵە خزمەتێکی بەرچاو بە بواری ڕۆشنبیری و هونەری و کۆبونەوە جەماوەریەکان دەکات.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *