دەوازەی راپەرین یادی 5-3 – 1991 بەرز رادەگرێت

9 ساڵ لەمەوپێشقەزا
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

11046772_1605979739614906_8367874919468935049_n

بە مەبەستی بەرز راگرتنی یادی راپەرینە مەزكەی 5-3-1991 ی خەڵكی كوردستان كە تێی دا شاری رانیە بوو بە دەوازەی راپەرین و یەكەمین چەخماخەی ئازادی لە شاری رانیەوە لێدرا,بۆ بەرز راگرتنی ئەم یادە پر سەروەریەو بە ئامادەبونی بەرێز(عبد لحمید عبدلله) سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین و جێگرانی سەرپەرشتیارو پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان و لیپرسراوانی حكومی و حیزبیی و دانیشتوان و كەس و كاری سەربەرزی شەهیدان یادەكە بەرز راگیرا, دەستپێكی یادەكە لە مۆنۆمێنتی  شەهیدان لە شاری رانیە تاجە گوڵینەی رێز لێنان لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین وپارێزگاری سلێمانی و  ئامادەبوانی یادەكە دانرا, جێی ئاماژەیە لەئەنجامی زوڵم و ستەم و راوەدوونان و ئەنفال و كیمیاباران و سەركوت كردنی هاوڵاتیان, دنیشتوانی شارەكانی كوردستان راپەرین و شاری رانیە بوو بە دەوازەی راپەرین و مەشخەڵی ئازادی رزگاربوون لە زوڵ و ستەم  لە دەزازەی راپەرینەوە دەستی پێكردو دواتر سەجەم شارەكانی تری هەرێمی كوردستانی گرتەوەو خۆش بەختانە توانرا لە ماوەیەكی كەم دا شارەكانی كوردستان لە رژێمی بەعس پاك بكرێتەوە و 5-3 ببێتە مژووێكی پرشنگدار بۆ گەلی گوردستان و شاری رانیە بەتایبەت, ئەمرۆش هاوكاتە لەگەڵ ئەم یادە گەورەیەو چەندین چالاكی جۆراوجۆر بەم بۆنەیەوە بەرێوەچوو ئەگەرچی ئەم ساڵ بەهۆی ئەم باروودۆخە دارایی و ئەمنیەی رووی لە هەرێی كوردستان كردوو نەتوانراوە وەك پێویست ئاور لە یادەكە بدرێتەوە لەلایەن حكومەتی هەرێی كوردستان, بەڵام گەورەیی ئەم رۆژە وای لە هاوڵاتیانی شارەكە كرد كە یادەكەكە بەرزو پیرۆز رابگرن و چەندین چالاكی و ریوورەسم لە شاری رانیە بەریوەببەن و ریز لە شەهیدانی راپەرین و شەهیدانی ئێستای رێگای پاراستنی كوردستان بگرن,لەگەڵ ئەمەش دا هاوڵاتیان داواكارن حكومەتی هەرێی كوردستان ئاوری زیاتر لە ناوچەكە بدەنەوەو لە ئاست خەبات و قوربانی دانی ناوچەكەدابن و لەسەری هەموویان بە پاریزگاكردنی راپەرینە كە بەلێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو بۆ دانیشتوانی ناوچەكە, هەربۆ بەرز راگرتنی یادەكە بریاروایە چەندین چالاكی وەرزشی و هەنەری لە شاری رانیە بەریوە بچێت

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *