داواکاریەکانی خەڵکی ڕاپەڕین دەگەیەندرێتە جێگری سەرۆک وەزیران

6 مانگ لەمەوپێشهەواڵەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە بەڕێزان هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و لوقمان وەردی لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
لە دیدارەکەدا باس لە کێشەو کەموکورتی پڕۆژەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین کراو تیایدا داخوازی و داواکاری خەڵکی سنوری ڕاپەڕین گەیەندرایە بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیران بە تایبەت پڕۆژەی نوێ بۆ خزمەتی زیاتری دەڤەرەکە و هەرچی زوو تەواوکردنی پڕۆژە تەواونەکراوەکان.
لای خۆیەوە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەڵێنی هەموو پشتیوانیەکی بۆ داواکاریەکانی سنوری ڕاپەڕین دووپاتکردەوەو هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ زیاتر خزمەتکردنی سنورەکەو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و پڕۆژەی جۆراوجۆر لە تەواوی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *