لە دیوانى ئیدارەی ڕاپەڕین، بەڕێز (عبدالحمید عبداللە) سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بە ئامادەبونى (دلاوەر قوباد) جێگری سەرپەرشتیار بۆ کاروباری هونەری و بەڕێز (هیوا قەرەنى) قائیمقامی قەزای ڕانیە لەگەڵ نوێنەری لایەنە سیاسیەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین کۆبۆوە.
سەرەتا کۆبونەوەکە بە دەقەیەک وەستان بۆ گیانى پاکی شەهیدان دەستى پێکرد و پاشان بەڕێز سەرپەرشتیار بەخێرهاتنى میوانانى کرد و باسی لە ڕێوشوێنەکان کرد بۆ یادکردنەوەی ڕۆژەکەو داواى لە لایەنە سیاسیەکان کرد تەبایی نێوانیان بپارێزن لە پێناو سەرکەوتن و بەرەوپێشچونى دەڤەری ڕاپەڕین.
پاشان گفتوگۆ کرا لەسەر یادەکەو جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە یادەکە بە حزبی نەکرێت و دوربێت لە هەموو بانگەشەیەکی حزبی لە پێناو بە نیشتیمانى بونى یادەکە، سوپاسی بەڕێز سەرپەرشتیار کرا کە توانیویەتى یادەکە لە حزبیبوون بپارێزێت.