کونسووڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینی کرد

54 خولەک لەمەوپێشهەواڵەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٨/٢٧ لە دیوانی ئیدارە، بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین پێشوازیکرد لە بەڕێز ئەندرو بیزلی، کۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر و شاندی یاوەری.
لە دیدارێکدا باس لە بارودۆخی گەنجان لە سنورەکە کراو کۆچی گەنجان و ئاستەنگەکانی بەردەم بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردەیەو پاڵپشتی و پشتیوانی و کونسوڵخانەی بەریتانیا بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان باسێکی تر دیدارەکە بوو.
هەر لەو بارەیەوە کوسوڵی گشتی بەڕیتانیا جەختی لە هەماهەنگی زیاتر کرد لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و دامەزراوەکانی حکومەت لەم ناوچەیە لەپێناو کەمکردنەوەی دیاردەی کۆچ و کارکردنی زیاتر بۆ هۆشیارکردنەوەی گەنجان و برەودان بە تواناکانیان و ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆیان.
دواتر هەر دیوانی ئیدارە، بەڕێز کونسوڵی گشتی بەریتانیا لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی لاوانی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لە گەنج بۆ هەمان پرس کۆبۆوە.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *