چەند چالاکیەکى ترى پڕۆژەی دەروازەی ڕاپەڕین ئەنجامدرا

8 مانگ لەمەوپێشپرۆژەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

لەدرێژەى چالاکیەکانى  پڕۆژەی دەروازەی ڕاپەڕین ئەمڕۆ سێ  شەممە (٢٩/٨/٢٠٢٣) لە هۆڵى کۆبوونەوەى ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەرین خولێک سەبارەت بە سیستەمى داتا بەیس و چۆنیەتى کۆکردنەوەى زانیارى بەشێوەى داتا بەیس بۆ چەند فەرمانبەرێک بەڕێوەچوو, دواتر لە هۆڵى بەڕێوەبەرایەتى کتێبخانە گشتیەکانى ڕاپەرین پانێڵى لەژێردروشمى دیدارى کاریگەرییەکانى ماددەى هۆشبەر و چۆنیەتى چارەسەرکرنى لە هەرێمى کوردستان ئەنجام درا.

پانێڵەکە پێک هاتبوو لە بارودۆخى ئێستاى هەرێم لەگەڵ کێشەى ماددەى هۆشبەرو مەترسییەکانى بەردەم زیادبوونى بەکارهێنەرانى مادەى هۆشبەرو ڕەوشى چاکسازییەکان و بەرنامەى حکومەت بۆ توشبوان و ڕۆل و ئەرکى دەزگا ئەمنیەکان و ئاسایش لە ڕوبەڕوبوونەوەى بازرگانانى ماددەى هۆشبەر, وە چەند بابەتێکى ترى لەخۆگرتبوو هەر سەبارەت بە کاریگەرییەکانى و چارەسەرکرنى ماددەى هۆشبەر.

جێگاى باسە ئەنجامدانى ئەم چالاکیانە لەژێر سەرپەرشتى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکان بەڕێوە دەچێت.

 

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *