لە قەڵادزێ شەقامەکان کۆنکرێت دەکرێن

6 رۆژ لەمەوپێشپرۆژەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
لەسەر بڕیارو ڕاسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بۆ خزمەتی تەواوی سنوری ڕاپەڕین و بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەکان.

لەو چوارچێوەیەدا بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی کارەکانیان ، ئەمڕۆ بەڕێز دلاوەر قوباد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بۆ کاروباری هونەری بە یاوەری بەڕێز بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ئیدارە پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقامە سەرەكیەكانی گەڕەكی ئیمام قاسم و فەرمانبەران لە شاری قەڵادزێ بەسەرکردەوەو لە شێوازی بەڕێوەچوونی کارەکانیان کۆڵیەوە.
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین هەمیشە لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ خزمەتی زیاتر سنوری قەزای پشدەر و لە ئێستاشدا چەندین پڕۆژە لە بواری ڕێگاوبان و کارەبا و ئاوو تەندروستی لە سنورە لە بواری جێبەجێکردندان و لە پلانیشدا لەگەڵ باشبوونی دۆخی ئابووری پڕۆژەی گەورەتر لە سنورەکە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان جێبەجێ بکرێت .

 

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *