بریکاری وەزیری دادی هەرێم سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینی کرد

2 هەفتە لەمەوپێشقەزا
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
ئەمڕۆ چوار شەممە ۲۰۲٤/٨/۱٤ بەڕێز شیلان عارف بریکاری وەزیری دادی هەرێم و شاندێکی یاوەری سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینیان کردو لەلایەن بەڕێزان هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و حسێن محمود قائیمقامی قەزای ڕانیە پێشوازیان لێکرا
لە دیدارێکیان دا باس لە کاری هەمانگی کرا لەنێوان هەردوولا لەپێناو بەرەو پێشچوون و باشتر ڕاییکردنی کارەکان و چارەسەرکردنی کەم و کوڕیەکان لەم سنورە
هەرلەو دیدارەدا باس لە تەواوکردنی بینای تۆماری خانوبەرەی ڕاپەڕین کرا، کە ئێستا بەشێکی زۆری کارەکانی تەواو کراوە و هەردوولا جەختیان کردەوە پێویستە پەلە بکرێت و هەوڵەکان زیاتر چڕبکرێنەوە بۆ کۆتاییهێنان بە کارکردن تێیدا تا لەڕێگەیەوە خزمەتێکی زیاتر بە هاوڵاتیان بکرێت.
لای خۆشیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ئامادەیی دەبڕی بۆ هەموو هاوکاری و کار ئاسانیەک کە خزمەت بە سنورەکەمان و دانیشتوانەکەی بکات.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *