پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی لە چوارقوڕنە بەسەرکرایەوە

1 هەفتە لەمەوپێشئاگاداریەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
لە چوارچێوەی خزمەتە بەردەوامەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە ناوچە جیاجیاکانی ڕاپەڕین ، ئەمڕۆ ١٢\٨\٢٠٢٤ بەڕێز دلاوەر قوباد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بۆ کاروباری هونەری بە یاوەری بەڕێزان بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ئیدارە و سەرۆکی شارەوانی چوارقوڕنە پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی گەڕەکی کوردستان و ڕاپەڕین لە چوارقوڕنە بەسەرکردەو لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆژەکە کۆڵدرایەوە.
بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە خزمەتێکی گرنگ بە دانیشتوانی گەڕەکەکان دەکات
هەروەها دواتر سەردانی پڕۆژەی فولکەی دەروازەی چوارقوڕنە کرا کە کارکردن تێیدا بەردەوامە و سیمایەکی جوان بە دەروازەی چوارقوڕنە دەبەخشێت.
ئەم پڕۆژانە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئەندازیاری و هونەری کاروباری هونەری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین جێبەجێ دەکرێت.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *