ڕێگاسازی بۆ شەقامی سەرەکی هەڵشۆ ئەنجام دەدرێت

6 رۆژ لەمەوپێشهەواڵەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

بەمەبەستى ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونى کارەکانیان ، ڕۆژى دووشەممە ٢٠٢٤/٨/١٩ بەڕێز دلاوەر قوباد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بۆ کاروباری هونەری بە یاوەری بەڕێز بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ئیدارە و ئامادەبوونى لێپرسراوى یەکە ئیدارییەکانى ناحیەکە پڕۆژەی ڕێگاسازى شەقامی سەرەکی هەڵشۆ و گەڕەکی شەهیدان لە سنوری هەڵشۆ بەسەرکرایەوە و لەنزیکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان کۆڵیەوە.
جێگاى ئاماژەیە بەشێکى زۆرى کارکردن لە پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە و لە ئێستاشدا کارکردن تێیدا بەردەوامە و بڕیار وایە لە ماوەیەکى نزیکدا کارەکانى تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەت هاوڵاتیان.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *