دوو پرۆژە بەسەر دەكرێنەوە

10 ساڵ لەمەوپێشپرۆژەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

960293_641853522572888_6069423980043446560_n

لەچوارچێوەی بەدواداچوون و لێكۆلینەوە لە كەم و كورتیەكانیان رۆژی سێ شەممە (20/5/2014) بەرێز (عبدالحمید عبدللە) سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین و جێگری سەرپەرشتیار بۆ كاروباری هونەری بەیاوەری شاندێك لە لێپرسراوانی حكومی ناوچەكە پرۆژەی دووسایدی حاجیاوە چورقونەیان بەسەر كردەوەو لە نزیكەوە بە دواداچوونیان بۆ پرۆژەكە كرد, جێی ئاماژەیە بە دووساید كردنی ریگای چوارقورنە حاجیاوە بەیەكێك لە پرۆژە ستراتیجی و گرنگەكان دادەنرێت بەتایبەت كاریگەریەكی گەوورەی دەبیت لە كەم كردنەوەی قەرەباڵغی هاتووچۆ لەم ناوچەیە, دواتر بەرێزیان و شاندی یاوەری پرۆژەی دروستكردنی هةشت باڵەخەنەیانى سێ‌ نهۆمیان بەسەر كردەوە لە ناحیەی حاجیاوە كە لە ئێستادا بەشێكی زۆری كارەكانی تەواو بوون, سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین لە نزیكەوە لە گرفتەكانی ئەم پرۆژەیەی كۆڵیەوەو گوێبیستی داواكاریەكانیان بوو, بەرێزیان لە وتەكی دا ئاماژە ی بە بەرەو پێشچوونی بەرچاوی ناحیەی حاجیاوا كرد لە رووی پرۆژەی خزمەت گوزاریەوە, ووتیشی”تەواو بوونی ئەم پرۆژانە خزمەتی زیاتر دەگەیەنێت بە ناوچەكە و دانیشتوانی ناحیەكە بەتایبەتی, هیواشی خواست بتوانرێت پرۆژەكان لە وادەی خۆیان تەواو بكرێن و پشتگیری و پشتیوانی خۆشی دووپات كردەوە لە چارەسەر كردنی گرفتەكانیان

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *