بەهۆی بەرفراوانبوونی بیتوێن و پشدەر لەرووی بیلۆگرافیا و گرنگی جوگرافیای سنووری دەڤەرەكەمان و زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان و ئاوەدانكردنەوەو بیناكردنەوەی سەرجەم ناوچەوكاولكراوەكان و بایەخ پێدانیان لەرووی خزمەتگوزارییەوە لەگەڵ هەمووئەمانەدا دەڤەری پشدەروبیتوێن لەرووی جیۆپۆلۆتیكەوەبووبەجێگای تێرامان بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بیرلەوەبكاتەوە بۆ هەردووسنورەكە ئیدارەیەكی سەربەخۆ لەمەركەزی قەزای رانیە دابمەزرێنێت بۆسەرپەرشتی كردنی كۆی بەرێوەبەرایەتی و فەرمانگە حكومییەكان و وەلەگەڵ كۆی رێكخراوە ناحكومی و پیشەیی و جەماوەریەكانی هەردودەڤەرەكە, كە توانیویەتی پاڵپشت و هەماهەنگ بێت لەپێناودروستكردنی كۆمەڵگەیەكی مەدەنی و پێشكەوتوخواز.
لە كابینەی شەشەم لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (1084) رۆژی (2/5/2011) بریاری دروستكردنی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و هەڵەبجەو سۆران و زاخۆ دەرچوو سەرۆكی هەرێمی بە نوسراوی ژمارە (1650 )لە بەرواری( 8/2/2011) رەزامەندی لەسەر دەربری لە (1/3/2012) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (57)سەرپەرشتیاری بۆ ئیدارەی راپەرین دەستنیشان كردو لە (5/3/2012) لە رۆژی ساڵیادی راپەرینی پر شكۆی خەڵكی كوردستان لەبەردەمی كەس و كاری سەربەرزی شەهیدان و خەڵكی رانیەو دەڤەرەكە لەلایەن بەرێز پارێزگاری سلێمانیەوە فەرمانی دەست بەكاربوونی درایە, ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش بە نوسراوی (325 لە رۆژی 28/3/2011)رەزانەندیان لەسەر دروستبوونی ئیدارەی راپەرین دەربری.
رەزامەندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دامەزراندنی ئیدارەیەكی سەربەخۆ لە سنورەكەماندا دەتوانین بەدەستكەوتێكی گەورەو پربایەخی دابنێین لە كۆمەڵێ روانگەوە, چونكە بوونی ئیدارەیەكی لەم شێوە دەتوانێ نەخشەو پلان و ستراتیجی ئێستاو ئایندەی هەبێت بۆ باشترخزمەتكردن و كارئاسانی و رایكردنی كاری هاوڵاتیان.
وەلەساڵی رابردودا ئیدارەی راپەرین بەهەوڵی دڵسۆزانی توانراوە زیاتر لە(22) بەرێوەبەرایەتی لە سنورەكەدا بكاتەوە, وە لەپلانی داهاتوویدا كاردەكات بۆ گۆرینی كۆی بەرێوەبەرایەتییەكان بە بەرێوەبەرایەتی گشتی كەئەمانەش دەستكەوتێكی گرنگن لەرووی ئیداریەوە بۆ سنورەكەمان.
ئیدارەی راپەرین لەگەڵ ئەوەی هەوڵێكی زۆر باشی داوە بۆئەوەی فەرمانگەو بەرێوەبەرایەتییەكان بە باشترین شێوە بە پێی توانا خزمەتی هاوڵاتیان بكەن و شان بەشانی ئەو هەوڵانەی بەبێ جیاوازی هاوكاری و پشتیوانی جدی رێكخراوسەنتەرە رۆشنبیری و یانە وەرزشیەكان بووە لە پێناو بەرەو پێشچوونی فەرهەنگ و بواری رۆشنبیری و وەرزش و هونەرلە دەڤەرەكەمانداكە بە دیدی ئێمە ئەوانە لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان كەمتر نین وەچەند لایەنێكی كرنگن بۆ بنیاتنانی سەرخانی میللەتەكەمان, سنوری ئیدارەی راپەرین لە رووی جوگرافیاو زۆری ژمارەی دانیشتوان و دووری مەركەزی ئیدارەی راپەرین لە هەردوو پارێزگای (هەولێر-سلێمانی) وە مەودای دووری لەسەر سنورەكانەوە زۆر گونجاوە كە بكرێت بە پارێزگا, كە ئەمەش دەبێتە دەستكەوتێكی گرنگ و مێژووی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان و خەڵكی سنوری ئیدارەی راپەرین بە گشتی.