بەرز ڕاگرتنى ٣٣مین ساڵیادى کارەساتى کیمیاباران کردنى شارى هەڵەبجە

3 ساڵ لەمەوپێشقەزا
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
ئەمڕۆ ٣٣ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کیمیاباران کردنى شارى هەڵەبجەدا کە تێیدا ڕژێمى بەعس لە بەرەبەیانى ١٦/٣/١٩٨٨ بەشێوەیەکى دڕندانە و بە چەکى کیمیاوى پەلامارى شارى هەڵەبجەى دا و بەهەزاران قوربانى لێکەوتەوە و زیاتر لە ٥٠٠٠ هەزار کەس لە ژن و پیاوو منداڵ بوونە قوربانى و هەزارانى تریش برینداربوون و چەندین کەس بێسەرو شوێن بوون, ئەمە سەرەڕاى بوونى زیانێکى زۆرى ژینگەىى و وێران بوونى سەدان شوێن, بەداخەوە تاوەکوو ئێستاش ئاسەوارەکانى ئەم کارەساتە بە گیانى نیشتیمان و قوربانیانەوە دیارە
لەم ڕۆژەدا ساڵانە بەچەندین شێوازى جۆراوجۆر یادى ئەم کارەساتە مەزنە بەرز ڕادەگیرێت, لێرەوە سەرى ڕێز لەبەردەم گڵکۆى شەهیدانى ئەم کارەساتە و سەرجە شەهیدان دادەنوێنین, ئەمڕۆژە پەڵەیەکى ڕەشە بە ناوچاوانى ڕژێمى بەعس و داگیرکەران و لە مێژووى گەلەکەمانیش هەمیشە بە بەرزى نەمرى دەمێنێتەوە.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *