پارێزگاری لەندەن و کونسوڵی گشتی بەریتانیا تاجەگوڵینەی ڕێزو وەفایان لە مۆنۆمێنتی ڕاپەڕین دانا

2 مانگ لەمەوپێشجۆرار و جۆر
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
ئەمڕۆ شەممە ٢٤\٢\٢٠٢٤ لە مۆنۆمێنتی ڕاپەڕین لە ڕانیە، بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بە یاوەری بەڕێزان حسێن محمود قائیمقامی قەزای ڕانیە و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین و بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین، پێشوازی کرد لە بەڕێزان جەیمس گۆڵدمان کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و سەرباز بەرزنجی پارێزگاری لەندەن- لامبێس لە وڵاتی بەریتانیا.
سەرەتا لە مۆنۆمێنتی ڕاپەڕین تاجە گوڵینەی ڕێزو وەفایان لە گڵکۆی شەهیدان داناو دواتر سەردانی گەلەری بیرەوەرییەکانی ڕاپەڕینی ٥ی ئازاری ١٩٩١ یان لەناو مۆنۆمێنت کرد.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *