پشدەر.. ئافرەتێک بە خنکاوی گەیەندرایە نەخۆشخانە

6 ساڵ لەمەوپێشقەزا
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

شەوى ڕابردوو کاتژمێر 8:30 خولەک لە گوندی دووگومان سەر بەناحیەی سەنگەسەر ئافرەتیک بەناوی ( س . ئـ . ئـ ) لەدایک بووی ساڵی 1990 پیشەی ژنی ماڵ بە خنکاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە بەوتەی کەسوکاری لەماڵ بە پەت خۆی خنکاندووە و دایکی دوو منداڵیشە

پاش توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە و تائێستا هۆکارەکەی نەزانراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *