لە درێژەی چالاكیەكانی (هەڵمەتی 25 نۆڤەمبەر)دا بەرواری ٦/١٢/٢٠١٥ دا كە دەكاتە یانزدە ڕۆژی هەڵمەتی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان ، بە ئامادەبونی بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بەرێز(رائد عبداللە حسین بابە رسول) سیمینارێكی بۆ خویندکارانی پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی ڕانیە سازكرد,سیمینارەکە لەلایەن(م.ابراهیم صالح قادر)ماموستای زانکۆی ڕاپەرین، پسپۆرلە یاسای گشتی پێشکە شکرا
لە سیمینارەكەدا باس لە توندتیژی خێزانی “هۆکارو چارەسەرەکان لە ژێر ڕۆشنایی یاسایی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژی خێزانی لە هەرێمی کوردستان _عیراق ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠١١ کرا, لە کۆتاییش دل فۆرمی ڕاپەرسی بەسەر بەشداربووان دابەشکرا دوو پرسیار ئاراستەیان کرا؟ كه تا چەند ئەم بابەتە لات گرنگە و سودت لێبینیوە؟ و پیشنیاری بۆ چالاکیەکانی داهاتوومان چیە ؟ خۆشبەختانە زۆرینەی خویندکاران بۆچوونیان وابوو کە سودیکی باشیان لە بابەتەکە وەرگرتوە..