لە ٤۷ مین سـاڵ ڕۆژی کــارەســـاتی بـۆردوومـان کردن و خــۆپیــــشانــدانــی خــەڵکــی شـاری قــەڵادزێ دژبـــەم کـارەساتە، سەری ڕێـز لـــەبـــەردەم گـڵکـۆی شــەهیـدان دادەنـەوێــنین و دروود دەنــێـــرین بــۆ ڕۆحــی پاکـیان
دیــارە بـــۆردوومــانـکردنـــی شــاری قـــەڵادزێ و خــاپــوورکــردنــی، کارەســاتێکی مرۆی گەورەبوو ڕژێــمی گۆڕبەگۆڕی بەعس دژبە گەلەکەمانی ئەنجامدا و بەهۆیەوە سـەدان کەس بوونە قــوربانی و جـگە لــە زیـانــی مـرۆیی، زیــانێــکـی گــەورەی بـــەر ژێرخــانی ئابــووری و سـرووشتـــی شــاری قەڵادزێ گـەیاند، بەداخــەوە تاوەکوو ئێسئتاش ئـاســەوارەکانـی لە بیری خەڵکی دا مــاوەتـەوە
لـــەم یــادە خــەمناکــەدا هیـوا دەخــوازیـن و داواکــارین حـکـومەتی هـەرێــمی کـوردستان ئـاوڕی زیـاتر لە شـارەکە بــداتەوە و کـاری زیاتر بکرێـت بـــۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی ئــەم شـارە و سـەرجــەم پڕۆژە تــەواو نەکــراوەکـانی تـری سـنورەکە، تاوەکـوو بەهــەمـوو لایـەک بـتوانــین خـزمەتی زیاتر بـە دانیـشتوانــی شــارەکــە و تــەواوی سنورەکەمان بکەین.
جـێی ئامـاژەیە ڕژێــمی فاشیســتی بەعـس لە 24-4-1974 بە چـەکــی قــەدەغــەکـراو بـۆمبـارانــی شــاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی کــرد کە ئەوکات زانـکۆی سلێمانی لەشاری قەڵادزێ بوو، بەمەش بەشێکی شارەکە و زانکۆ خاپور کران و 163 هــاووڵاتی بـێ گــوناح شەهــید بوون و نـزیـکەی 300 هــاووڵاتــی تـریـش بریندار بوون لەناو شەهید و بـریندارەکــان خــوێندکار و مــامۆستای زانـکۆی ســلێمانــی تیێــــدابـــوون، هــەر بــۆیــــەش ئــەم ڕۆژە بــە فــەرمــــی ناونراوە ڕۆژی شەهیدی زانکۆ .
لــە 24-4-1982 بــەمــەبــەســتی یادکردنەوەو مەحکوم کــردنــی ئــەم کــارەســاتـە لــە شـــاری قــەڵادزێ خــۆپیشاندانێکی بەرفراوان ئــەنجامدراو و پیاوانـی ڕژێمیـــش وەکــ پیــشەی هــەمیـشەییان کــەوتــــنە سـەرکـوتـکردنــی خـۆپیــشانــدەران و لە ئەنجـامی دەستڕێژی گوللـــە 2 هاووڵاتی شەهــید بون بــەناوەکانــی ( دایکە ئامینە و مامۆستا سنەوبەر ) هـەروەهـا چـەنـدیــن هــاووڵاتــی تــریش بــریندار بـون و بەشــێکی زۆریــشیان زیــندانـی کران.
بــۆیئـە ســاڵانــە لـەم ڕۆژەدا لـەلایــەن سـەرجــەم چـین و توێژەجـیاجیاکان،یــادی ئەم کــارەســاتە بەرز ڕادەگــیرێت، ئــەگـەرچــی ئــەمســاڵیــش بەداخــەوە نــەمــانتــوان وەک پێویست و شایستە بە گەورەیی کارەساتەکە یادی بکەینەوە بەهـۆی پەتای نەگریســی کۆرۆنا و پاراســتن و ســەلامــەتــی هەموو لایەک.