ئەمڕۆ ٣٠\٥\٢٠٢٤ بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین پێشوازی کرد لە بەڕێز ئاراز ئیبراهیم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاماری ڕاپەڕین .
مەبەست لە سەردانەکە گەیاندنی داتا و زانیاری پێویستی تایبەت بە سەرژمێری و هەماهەنگی پیویست بۆ گرتنەبەری هەموو رێکارە یاسایی و کارگێڕیەکانی بەڕیوەچونی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ گەشەپیدان کە بڕیارە لە رۆژی ( 31/5/2024 ) قۆناغی ئەزموونی دەستپێبکات و لە رۆژی (20/11/2024 ) رۆژی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عیراق و هەرێمی کوردستان بێت، لای خۆیەوە بەڕێز سەرپەرشتیار هەموو پشتیوانییەکی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە ڕاگەیاند.