پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ناو بازاڕی ڕانیە بەردەوامە
دوابەدوای فەرمان و ڕاسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر خزمەتکردین خەڵکی سنوری ڕاپەڕین و لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێز هیوا قەرنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بۆ دابینکردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆەکان ئەمڕۆ قۆناغێکی تری پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ناو بازاڕی ڕانیە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و تەواوی شەقامەکە بەرزدەکرێتەوە بۆ ڕێکی دوکانەکان.
لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٩/٢ بەڕێز دلاوەر قوباد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بۆ کاروباری هونەری بە هاوڕێیەتی بەڕێز ڕزگار عبدالله ناودەشتی بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ئیدارە پڕۆژەکەی بەرسەرکردەوەو لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی کۆڵیەوە.
ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان/ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن تیمێک لە ئەندازیارانی ئیدارە و شارەوانی ڕانیەوە سەرپەرشتی دەکرێت.