سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینی کرد

1 کاتژمێر لەمەوپێشهەواڵەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٩/٣ بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین پێشوازیکرد لە بەڕێز ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە دیدارەکەدا کە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین ئامادەبووە باس لە ڕەوشی گەشتوگوزار لە سنوری ڕاپەڕین کراو ئاستەنگەکانی گەشەسەندنی خرایە بەر باس، هەروەها باس لەو پێشکەوتنە بەرچاوەی گەشتوگوزاری ناوچەکە کرا کە لەم ساڵەنەی دوایی سنورەکە بە خۆیەوە بینیوە.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار باسی ئامانجی سەردانەکەی کرد بۆ سەردانی ناوچە گەشتیاریەکانی سنورەکەو لە نزیکەوە گوێگرتنە لە داواکاری و شوێنە گەشتیاریەکان و لە نزکەوە بینینی کەموکورتیەکان.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *