‫چەندین پرۆژە لە شاری رانیەلە بواری جێبەجێ‌ كردن دایە

11 ساڵ لەمەوپێشهەواڵەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

06

بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی ئیش و كارەكانیان و سەرلەبەیانی رۆژی یەك شەممە(9/6/2013 )( عبدلحمید عبدلله)سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و قائیمقامی قەزای رانیە چەندین پرۆژەی گرینگیان بەسەركردەوە كە لە ئێستادا لە بواری جێبەجێكردن دان, پرۆژەكان پێك هاتبوون لە بینای تاپۆی رانیەو دروستكردنی خەڵوەتگەی پیری لە رانیە و بینای قوتابخانەیەكی (12) پۆلی كە لەسەر ئەركی (سید حمدامین سید احمد) دروست دەكرێت و تەواوی ئەرك و مەسرەفی دروستكردنی گرتۆتە ئەستۆی خۆی, لەبەرامبەردا سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و قائیمقامی قەزای رانیە سوپاس و پێزانینی خۆیانی بۆدەربری و بەئەركێكی نیشتیمانی و دڵسۆزانەی وەسفكرد بۆشارەكە, هیواشیان بۆخواست كەسەركەوتوبێت لەكارەكانیاندا و پشتگیری و پشتیوانی خۆیانیا وەك حكومەت بۆ دوپات كردەوە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەو كەم و كورتیانەی هەیانە, هاوكات دروستكردنی كۆگای دەرمیانیان بەسەركردەوە لە شاری رانیە, بۆ ئەم مەبەستە سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین لە نزیكەوە لە كێشەو كەم و كورتییەكانی ئەم پرۆژانەی كۆڵیەوە داواشی كرد كە لە كاتی دیاری كراوی خۆیانداتەواوبكرێن, هاوكات سەرجەم ئەم پرۆژانەی بە گرنگ و پر بایەخ وەسفكرد بۆ دەڤەرەكە, وەلەهەمانكاتدا پشتیوانی خۆشی دەربری بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بۆئەوەی بە هاوكاری گشت لایەك بتوانرێ‌ خزمەتی زیاتر بە شاری رانیە بكرێت.‬

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *