كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەشێك لە ئەفسەرانی هاتووچۆ بەرێوەچوو

8 ساڵ لەمەوپێشراپۆرت
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

DSC_0037

رۆژی دووشەممە ( 15/2/2016) بەرێز ( عبدالحمید عبدالله) سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین با یاوەری قائیمقامی رانیە لەگەڵ بەرێوەبەرو بەشێك لە ئەفسەرانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەرین كۆبۆوە, كۆبوونەوەكە بەمەبەستی بەسەر كردنەوە و گفتوگۆكردن بوو لەسەرباروودۆخی ناوچەكە و بایكۆت كردنی بەشێك لە دام و دەزگاكانی حكومەت بەهۆی نەبوونی مووچەكانیانەوە, لەم رووەشەوە لەچەند رۆژی رابردوودا بەشێك لە كارمەند و ئەفسەرانی سەربە هێزەكانی ناوخۆ لە ناویشیاندا بەشێك لە كارمەند و ئەفسەرانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەرین مانیان گرت و داوای پێدا چوونەوە بە سستمی نوێی مووچەیان دەكردوو هاوكات دابین كردنی مووچەكانیان, لەم بارەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین وێرای پشتگیری كردن لە داواكاریەكانیان باسی لە بایكۆت كردنی دەوام كرد كەبە چارەسەری نەزانی بۆ ئەم باروودۆخەی هاتۆتە پێشەوە,
ووتیشی” لەگەڵ ئەوەی بەهۆی دواكوتنی مووچەوە باری سەرشانی هەموولایەك گران بووە و پێویستە بەزووی حكومەتی هەرێمی كوردستان چارەسەرێك بدۆزێتەوە بۆ ئەم بارودۆخە, هەر لە كۆبونەوەكەدا بەرێزیان بە ئەركی سەرشانی هەموولایەكی زانی كە بارودۆخی كۆمەلایەتی و ئەمنی بپارێزین دووربین لە هەر دەربرینیێك كە ببێتە مایەی پشێوی و هەموولایەك چاو لە قارەمانی پێشمەگەكانمان بكەین كە سنگی خۆیان كردۆتە قەڵغان لە پێناو پاراستنی كوردستان و سەروو ماڵی هاوڵاتیان ئەگەرچی بارۆدۆخیان لە زۆربەمان خراپترە.
هەرلە كۆبوونەوەكەدا بەرێز ( هیوا قەرەنی) قائیمقامی رانیە ووتی” لەگەڵ سەرجەم نارەزای خەڵكی كوردستانین كەلە چوارچێوەی مەدەنی و دوور لە ناوزراندن و نانەوەی پشێوی بێت و بەتایبەت هێزەكانی ناوخۆ كە ئەركێكی گرنگیان لە ئەستۆدایە لە پاراستنی ئەمن و ئاسایش و سەروماڵی هاوڵاتیان, لەم چوارچێوەیەش دا بە پێویستی زانی حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار هەوڵەكانیان چر بكەنەوە و پێداچوونەوەش بە سستمی تازەری مووچەدا بكرێت بەتایبەت هێزەكانی ناخۆ و لەم رووەشەوە هەوڵەكانیان بەردەوامە, هاوكات ووتیشی سنورەكەمان پێشەنگ بووە لە قوربانیدان و دەبێت ئەوە لەبارچاو بگیرێت.
دواتر دەرگای گفتووگۆ كرایەوە و بەشێك لە ئەفسەران باسیان لە گرنگی بواری هاتووچۆكرد و  گلیەی و داواكاریەكانیان خستنەروو داواشیان كرد وەك سەرۆكی یەكە ئیداریەكانی سنورەكە هەوڵی زیاتر بدەن لە پێناو دابینكردنی پێداویستی جێ بە جێ كردنی داواكاریەكانیان.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *