فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان پڕۆژەی دەروازەی ڕاپەڕینی ڕاگەیاند

8 مانگ لەمەوپێشجۆرار و جۆر
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٨/٢٧ بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بە ئامادەبوونی بەڕێزان جێگرانی سەرپەرشیار و قائیمقامی قەزای ڕانیە ، پێشوازیکرد لە بارزان ئەکرەم سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و شاندێکی یاوەری.
لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا و باس لە گرنگی کاری رێکخراوەکان کرا.
دواتر لە بۆنەیەکی فراواندا لە هۆڵی هاتوچۆی راپەڕین فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان پڕۆژەی (دەروازەی ڕاپەڕین)ی ڕاگەیاند کە لە بۆنەکەدا بەڕێزان سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و جێگرانی سەرپەرشتیاری ئیدارە و قائیمقامی قەزای ڕانیەو پشدەر و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری ناحیەکان و سەرۆک و نوێنەری چەندین ڕێکخراوی کوردستانی، عێراقی و بیانی ئامادەبوون.
سەرەتای بۆنەکەش بە چەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. دواتر بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ووتەیەکی پێشکەشکرد و باسی لە گرنگی کاری ڕێکخراوەکانی کرد و سوپاسی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی کرد کە لەڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە چالاکی ڕێکخراوەکانیان ئاراستەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین کردووە، وە ئامادەیی ئیدارەکەی دەربڕی بۆ هەموو هەماهەنگی و ئاسانکارییەک بکات بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکە.
دواتر بارزان ئەکرەم سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان وتارێکی پێشکەشکرد و باسی لە گرنگی و پێگەی دەڤەری ڕاپەڕین کرد وە تیشکی خستە سەر چەندین بابەتی گرنگیدار بە پڕۆژەکە و کاروباری فەرمانگە و بارودۆخی ڕێکخراوەکان. وە جەختی کردەوە لەسەر گرنگی چالاککردنەوەی ڕێکخراوەکانی ناوچەکە و لەو پێناوەش ئامادەیی فەرمانگەی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک.
دواتر بەڕێوەبەری زانیارییەکانی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئامانجی پڕۆژەکە و چەندین داتا و زانیاری سەبارەت بە ڕێکخراوە ناحکومییەکان خستەڕوو، بە هەمان شێوەش ئەندازیار سپاردە محمد لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە ڕێگەی بابەتێکەوە چەندین زانیاری و داتای سەبارەت بە هەل و ئاستەنگەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین خستەڕوو.
لە کۆتاییشدا لە گفتوگۆیەکی کراوەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەرۆکی فەرمانگە باسیان لە ڕۆڵی فەرمانگە و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین کرد لە برەودان بەکاری ڕێکخراوەکان ودروستکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆیان لە ناوچەکەدا و وەڵامی هەندێک پرسیاری ئامادەبووانیش درایەوە.
شایەنی باسە پڕۆژەی (دەروازەی ڕاپەڕین) چوارەم پڕۆژەیە کە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئەنجامی دەدات لە پێناو برەودان بەکاری ڕێکخراوەیی و گەیاندنی خزمەتگوزاری ڕێکخراوە ناحکومییەکان بۆ هەموو ناوچەکانی کوردستان.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *