بەئامادەبوونی (عبدالحمید عبدلله) سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین و بەرێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی سلێمانی و قائیمقامی قەزای رانیە رۆژی دووشەممە سەرۆكی نوێی شارەوانی رانیە دەستبەكار بوو,
سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین لەووتەیەكدا سوپاسی (بەختیار احمد حمد) سەرۆكی شارەوانی پێشوی كردو ماندوبوون و دڵسۆزی بەرز نرخاند وەهیواشی خواست كە بەردەوام هاوكارو پشتیوانیان بێت لەپێناو ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكەماندا, پاشان بەرێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی سلێمانی لە ووتەیەكدا تیشكی خستە سەر ئەرك و ماندوبوونی سەرۆكی شارەوانی پێشوو لە پێناو خزمەتكردنی بە خەڵكی ناوچەكە, هاوكات پرۆسەی ئاڵوگۆری بە پرۆسەیەكی تەندروست ناوبردو داوایكرد هەموو لایەك هاوكاربن لەپێناو خزمەتگەیاندن بە خەڵكی كوردستان, دواتریش (سەردار احمد جوامێر) سەرۆكی نوێی شارەوانی رانیە رایگەیاند”كە دڵسۆزانەو ماندونەناسانە كاربكات بۆ خزمەتكردنی خەڵی ناوچەكە, وەلەهەمانكاتدا داوای لە سەرجەم كاربەدەستانی ناوچەكەكرد هاوكاروپشتیوانی بن لەپێناو سەرخستنی كارەكانی خزمەتگەیاندن بە خەڵكی شاری رانیە