ئاگاداریەک بۆ دەرچووانی بەشە پزیشکیەکان

3 ساڵ لەمەوپێشئاگاداریەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی وەزارەتی تەندروستی بە پاڵپشتی دارایی فەرمانگەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەڵمانی (GIZ) لە چوارچێوەی بەرنامەی قودرە هەڵدەستێت بە ڕەخساندنی دەرفەتی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ (٢٠٤) خۆبەخشی دەرچووانی پزیشکی لە هەریەکە لە کۆمەڵگای خانەخۆی و پەنابەران و ئاوارەکان، بە مەبەستی هاوکاری کردنی تیمەکانی تەندروستی و یارمەتیدانیان لە بەهاناوەچوونی هاوڵاتیانی هەرێم.
دەرچووانی بەشە پزیشکیەکان لە ساڵی (٢٠١٨ بەرەو سەرەوەو) دەتوانن سیڤیەکانی خۆیان بۆ ئەم ئیمێلە (jcc@moi.gov.krd) بنێرن.

دواکات بۆ ناردنی سیڤییەکان (٢٠٢١/٦/٧) دەبێت.

 

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *