ئاسایشی راپەڕین دوو کەسیان بە بڕێکی زۆر پارەی ساختەوە دەستگیرکرد

هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

asish-logo-444x250

لەبەردەوامی ھەوڵەکانی ھێزەکانی ئاسایش لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین، تواندرا دوو کەس دەستگیر بکەن کە بڕی ٤٧.٩٠٠.٠٠٠ چل و حەوت ملیۆن و نۆسەد ھەزار دیناری ساختەو ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی تەزویر و چوار کاغەزی سپیکردنەوەی دراویان پێبوو، ھەروەھا لەگەڵ ئەوانەشدا ئۆتۆمبیلێک و دەمانچەیەک و سێ مۆبایل دەستی بەسەردا گیراوەو ھەردوو تۆمەتبارەکەش دانیشتووی ھەولێرن و دانیان ناوە بەوەی کە دراوە ساختەکانیان لەتورکیاوە ھێناوەو ھەوڵی ساغکردنەوەیان داوە لەسنوری راپەڕین.

شایانی باسە پێشتر ھێزەکانی ئاسایشی راپەڕین لەبازگەی دەربەند تەکسیەک دەست بەسەردا دەگرن کە پەیوەندیان بەیەکەوە ھەبوە و لەئێستاشدا ھەردوو تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی ٢٨١ لەیاسای سزادانی عێڕاقی راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە

کوردسات نیوز…..

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *