پرۆژەی دووسایدی ناو بازاری رانیە چەندین قۆناغی گرنگی بریوە

9 ساڵ لەمەوپێشپرۆژەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

DSC_0020

پرۆژەی دووسایدی  ناو بازاری رانیە بە یەكێك لە پرۆژە گرنگ و ستراتیجیەكانی سنوری شارەوانی رانیە دادەنرێت و لە ئێستادا كەوتۆتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە و كاركردن تیایدا بەردەوامە, جێی ئاماژەیە ئەم پرۆژەیە لەسەر بووجەی شیرینی نەوت كە لەرێگای ئیدارەی راپەرینەوە تەرخان كراوە لە مانگی (10/2014) كەوتۆتە بواری جێبەجێكردن و پێشتریش هەر لەم بووجەیە پارە تەرخان كراوە بۆ زۆربەی شارو شارۆچكەكان, پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای (سەرمۆرد) جێبەجێ‌ دەكرێت و لەم بارەیەوە (اسماعیل علی) ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەكە رای گەیان پرۆژەكە بەبەهای (3,817,749000) سێ‌ ملیارو هەشت سەدو حەڤدە ملیۆن و حەوت سەدو چل و نۆ هەزارجێ‌ بەجێ‌ دەكرێت و لە ئێستادا بەشێكی پرۆژەكە گەیشتۆتە تێكەڵ رێژكردن و ماوەی (485) چوارسەدو هەشتاو پێنج رۆژی بۆ تەرخان كراوە, جێی باسە هاوڵاتیان باس لەوە دەكەن پرۆژەكە سودێكی زۆر دەگەیەنێت بە شارەكەو سیمایەكی پێشكەوتوو دەبەخشێتە ناوچەكە لەگەڵ ئەمەش دا گلەیەكانی خۆیان نەشاردەوەلە دواكەوتنی ئەم پرۆژەیە هیوایان خواست پەلە بكرێت لە تەواو بوونی, هەر لەم بارەیەوە (سەردار احمد جوامێر) سەرۆكی شارەوانی رانیە رایگەیاند ئەم پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی ئەم سنورەو تایبەت مەندی خۆی هەیە لە فراوانكردنی شەقامەكەو كەمكردنەوەی ئەو گرفتانەی لە پێشتر هەبووە بۆ دەڤەرەكە, ووتیشی لە ئێستادا پرۆژەكە كەوتۆتە بواری جێبەجێ‌ كردن و بەچەند قۆناغێك تێپەر بووە لە هەرقۆناغی هەڵگرتنەوەو ئاوەرۆو گۆرینی سەرجەم تۆری ئاوی گشتی كە شەبەكاتی زۆربەی گەرەكە كۆنەكانی شارەكە بە ناویدا تێپەر دەبن, ئاماژەی بەوەش كرد كارەبای پرۆژەكەو هێڵی تەلەفۆنات و چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری تێدایەو بە شێوەیەكە شارستانیانە دادەپۆشرێت, وە لە ئێستادا توانراوە دەست بە چەورێژكردنی پرۆژەكە بكرێت و چەند گرفتێكیش هەن لەبەردەم چەورێژكردنی تەواوی پرۆژەكە لەوانە ئەو دوكانانەی كەتاپۆكانیان بە ناوی هاوڵاتیانەوەیە نزیكەی (200-230)م دەبێت نەتوانراوە هیچ كارێكی تێدا بكرێت لیژنەی خەمڵاند دەست بەكاربوون تالە رێگای دادگای بەرای رانیەوە خەمڵاندن بۆ موڵكەكان بكرێت و گرفتەكە چارەسەر بكرێت  سەبارەت بە دواكەوتنی پرۆژەكەش ئاماژەی بەوەكرد بەهۆی ئەوەی كوردستان بە قەیرانی دارای تێپەر دەبێت پرۆژەكە بەدەر نەبووە لەم قەیرانە ئەمە وایكردوە ماوەی (2) دوو مانگ بوەستێت هیواشی خواست حكومەتی هەرێمە كوردستان سولفەی تەواو بۆ پرۆژەكە تەرخان بكات و تەواو بكرێت بە تایبەت لە ئێستادا گرفتی گەورەی بۆ هاوڵاتیان دروست كردووە, سەبارەت بە جێبەجێ‌ كردنی دیزاینی تازە كە بریار بوو پێشتر جێبەجێ‌ بكرێت ووتی كۆمپانیایەكی هۆڵندی لەسەر ئەركی خۆیان و بێ‌ بەرامبەر هاتنە سەر خەت و لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین و جێگر و سەرۆكی شارەوانی كۆبوونەوە بەمەبەستی پێشكەش كردنی دیزاینی تازە و ئەم دیزاینە  پەسەند كرا, بەڵام دوابەدوای راگەیاندنی زۆربەی هاوڵاتیان رەزامەند نەبوون بەم دیزاینە, چونكە ئەمە گرفت بۆ هاوڵاتیان دروست دەكات بە تایبەت بەشێكی شەقامیكە بریتی بوو لە هاتووچۆی پاسكیل سواری و پاركینگی وەستانی ئۆتۆمۆبێلی زۆر تێدایە لەبەر ئەم هۆیە هاوڵاتیانی توشی گلەی كردووە, ئێمەش هەمیشە رێز لە ئیرادەی هاوڵاتیان دەگرین بەهەمان شێوازە كۆنەكە بەشێوەیەكی جیاوازتر پرۆژەكە جێبەجێ‌ دەكرێت.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *