لەژێر ناونیشانی كاراكردنی رۆڵی ژنان و ئافرەتان لە بواری رێكخراوەی دا و بە ئامادەبوونی بەرێز (عبدالحمید عبدلله) سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین و قائیمقامی قەڵادزێ بەوەكالەت و بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە راپەرین و ژمارەك لە گەنجان, بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە راپەرین و رێكخراوی پرسی مافەكانی مرۆڤ ۆۆرك شۆپێكیان سەبارەت بە كاراكردنی رۆڵی ئافرەتان لە بواری رێكخراوەیی دا لە هۆڵی كتێبخانەی گشتی رانیە سازكرد كە ماوەی (3) رۆژی خایاند, دەربارەی ۆۆرك شۆپەكەو لە وتەكی دا سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین وێرای دەست خۆشی بۆ رێكخستنی ئەم جۆرە ۆۆرك شۆپانەو تیشكی خستەسەر گرنگی رۆڵی ژنان لە كایەكانی كۆمەڵگاو كاركردنیان لە بواری رێكخراوەیی دا , بۆ ئەم مەبەستە بەرێزیان ئاماژەی بەوەكرد” پێویستە زیاتر رۆڵی ئافرەتانی لەبەرچاو بگیرێت لە بواری رێكخراوەیی و كایەكانی كۆمەڵگە, لە كۆتایشدا لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین و ئامادەبوان بروانامە بەسەر بەشداربووانی ۆۆرك شۆپەكەدا گیراو هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن