سیمینارێك دەربارەی سیستەمی هاتوچۆ سازكرا

10 ساڵ لەمەوپێشقەزا
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

DSC_0018

ا

بە چاودێری بەرێز ( عبدالحمید عبدلله)سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین بە ئامادەبوونی  جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین  بۆ كاروباری هونەری وقائمقامیەتی قەزای رانیەو بەرێوەبەری هاتوچۆی راپەرین  و ژمارەیەك لە كارمەندانی هاتوچۆو ئەندازیاران و هاوڵاتیان, ســـەرلـــەبــەیـانی رۆژی سێ‌ شـــەممە بـــەرواری (10/6/2014) سیـــمینارێكیان لــەژێرنـاونیشـانی دیزاینی سیستەمی هاتوچۆ و گواستنەوەی پێشكەوتوو لە دەڤەری راپەرین لە لایەن كاروباری هونەری و بە هاوكاری ئەندازیار (بریار قادر) بۆ هەریەكە لە كۆمپانیای (move mobility)هۆڵەندی بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای (كانی توو) لـــە هــۆڵی (5)ی ئازاری شاری رانیە سازكرا.
لە دەسپێكدا ووتاری ئیدارەی راپەرین لەلایەن (دلاوەر قوباد ) جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین  بۆ كاروباری هونەری خوێنرایەوە تیایدا وێرای بەخێرهاتنی كۆمپانیا هۆڵندیەكەو ئامادەبوان تیشكی خستە سەر گرنگی بواری هاتووچۆو سازكردنی سیمیناری لەم جۆرە لە پێناو بنیاتنانی سیستەمی هاتوچۆی تەندروست بۆ دەڤەرەكەمان, دواتر لە رێگای داتاشۆوە پارچە ڤیدۆیەكی دیۆكیۆمێنتاری لەسەر سیستەمی رێگاوبانی پێشكەوتوو پێشكەش بە ئامادەبوان كرا, بەرێز (تۆنی بۆش) بەرێوەبەری كۆمپانیاهۆڵندییەكە ئاماژەی بە گرنگی بوونی سیستەمێكی پێشكەوتوو هاوچەرخ كرد لە شارەكان لە پێناو بنیادنانی سیستەمێكی رێگاوبانی تەندروست و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی قوربانیانی ئەم سیستەمە, بۆ ئەم مەبەستە سیستەمی هاتووچۆی وڵاتی هۆڵندی بە نموونە هێنایەوەو و ئەو پێشكەوتوانەی لەم رووەوە توانراوە بەدەست بێت, دواتر لەلایەن (بریار قادر) ئاماژەكرا بە سیستەمی هاتووچۆی كوردستان و ئەو گرفتانەی لەم رووەوە رووبەرووی هاوڵاتیان دەبنەوە, هاوكات لە پێناو كەم كردنەوەی قەرەباڵغی هاتووچۆ و زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان و خواستی بەكارهێنانیان ئۆتۆمبێلی تایبەت گرفتی گەورەی دروست كردووە,باسیشیان لەوەكرد لەپێَناو بەدیهێنانی سیستەمێكی هاتووچۆی تەندروست و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی پێویستە هەموولایەك هاوكارو هەماهەنگ بن, بەپێویستیش زانرا حكومەتی هەرێمی كوردستان رەچاوی جێبەجێ‌ كردنی سیستەمی تازەی رێگاوبان و هاتووچۆو لەپێناو دامەزراندنی رێگاوبانێكی تەندروست و كەمكردنەوەی قوربانیانی ئەم رێگایە لە كۆتایشدا لەلایەن  قوربانیانەی ئەم رێگایە لە كۆتایشدا لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە (5) كەس كە بە پاسكیل هاتووچۆ دەكەن بۆ شوێنی كارەكانیان و رێز لەم هەڵوێستەیان گیرا بەتایبەت كە بەكارهێنانی پاسكیل هۆكارێكە و هاوردە دەبێت لە كەم كردنەوەی قەرەباڵغی.

]

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *