لە ناحیەی سەنگەسەر كۆبوونەوەیەك بەرێەوەچوو
بە ئامادەبوونی بەرێز ( عبدلحمید عبدلله) سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و بەرێوەبەری ناحیەو سەرۆكی شارەوانی سەنگەسەرو بەرێوەبەری كشتوكاڵ, رۆژی يةك شەممە (7/7/2013) لە بەرێوەبەرایەتی ناحیەی سەنگەسەر كۆبوونەوە یەك بەرێوەچوو, مەبەست لێی بەدواداچوون بوو بۆ ئەو كێشەو گرفتانەی كەلە ناحیەكەدا هەن, لەوانە بوونی كێشەی زیادەرۆی كە گرفتێكی زۆری بۆ شارۆچكەكە دروست كردووە بەتایبەت لە بواری دانانی نەخشەی تازە كە بریاروایە لە ماوەی داهاتوو لە ناحیەكەدا جێبەجێ بكرێت, سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین لەو كۆبونەوەیەدا داوای كرد كەوا سەرجەم زیادەرۆیەكان لاببرێن و هەوڵ بدرێت رێگاچارەیەكی گونجاو بدۆزرێتەوە لە پێناو جێەجێ كردنی كارو پرۆژەكان بە نەخشەی تازە لە پێناو خزمەت گەیاندنی زياتر بە هاوڵاتیان