خولێک بۆزیاتر بەهێزکردنى تواناى ژنان ئەنجامدرا

8 مانگ لەمەوپێشهەواڵەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

لەچوارچێوەى چالاکیەکانى پڕۆژەی دەروازەی ڕاپەڕین ڕۆژى چوار شەممە (٣٠/٨/٢٠٢٣) لە هۆڵى کۆبوونەوەکانى  ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەرین ڕێکخراوى تواناسازى بەهەماهەنگى لەگەڵ فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومیەکان هەڵسا بە ئەنجامدانى خولێکى ڕاهێنان لەژێر ناونیشانى بەشداریپێکردنى ژنان لە پڕۆسەى بڕیارداندا, کە تیایدا چەند فەرمانبەرێکى ژن بەشدار بوون.

مەبەست لەم چالاکییە بەرەو پێشچوونى ژنان بوو لە گشت بوارێک و بەرزکردنەوەى زیاترى تواناکانیان بە تایبەت لە فەرمانگەکان و ئەو پێگەیەى کە کارى تیادا دەکەن, دواتربروانامەى ڕێزلێنان بەخشرا بە سەر بەشداربواندا.

 

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *