لەدرێژەى چالاکیەکانى پڕۆژەی دەروازەی ڕاپەڕین کە لەلایەن فەرمانگەى ڕیکخراوە ناحکومیەکان ڕاگەیەنراو ئەمڕۆ دوو شەممە لە هۆڵى بەڕێوەبەرایەتى کتێبخانە گشتیەکانى ڕاپەرین پانێڵى تووندوتیژى و توندڕەو لەلایەن دەزگاى ژیان فاوندەیشن بەڕێوەچوو, تێیدا ژمارەیەک لە لێپرسراوو مامۆستتایانى ئاینى و ڕیکخراوەکان بەشداربوون و باس لە هەوڵەکان کرا لەپێناو کەمکردنەوەى توندو تیژى, بۆ ئەم مەبەستە داواکرا هەولەکان چتر بکرێتەوە و کارى زیاتر بکرێت لەم بارەیەوە
هەمان کات لە هۆڵى کۆبوونەوەى ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەرین خولێک لەبارەى ئەتەکیەت و پڕۆتۆتۆکۆڵ بە بەشدارەى ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەریەتیەکانى سنورەکە لەلایەن ڕێکخراوى هاورێتى نێودەوڵتى سویدى بەڕێوەچوو, تێیدا باس گرنگى بابەتەکە و پێویستى گرنگى دانى زیاتر کرا بە ئەتەکێت و پڕۆتۆکۆڵ لە بۆنەکان و میواندارى و چەند بوارێکى تر لە دام و دەزگا فەرمیەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان.