بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکانی پڕۆژەی فراوانکردنی دەروازەی کێلێ، بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بە یاوەری جێگری سەرپەرشتیار بۆ کاروباری هونەری سەردانی دەروازەی کێلێی کرد و لە گرفت و کێشەکانی کۆڵیەوە.
شایەنی باسە لە ئێستادا بینا بۆ نشینگە و ئاسایش و پۆلیس و بنکەی گومرگی دروست دەکرێت و بە تەواوبوونی خزمەتێکی زۆر باش بە هاوڵاتیانی سنورەکەو کوردستان دەگەیەنێت.