ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەرین کەمکردنەوەى نهێنى بەشێوەى بانگهێشتى کراوە بۆ ئەم پڕۆژانەی لای خوارەوە ڕادەگەیەنێت

10 مانگ لەمەوپێشئاگاداریەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەرین کەمکردنەوەى نهێنى بەشێوەى بانگهێشتى کراوە بۆ ئەم پڕۆژانەی لای خوارەوە ڕادەگەیەنێت:-
١-ڕاكێشانی هێڵى سەرەکى تۆڕی ئاوى گەڕەکى (هەنارۆک+ئاشتى)لە قەڵادزێ.
٢-لێدانی دووبیری قوڵ بۆ گەڕەکەکانى (ماکۆک و دەروازە)لە ڕانیە
٣-نۆژەنککردنەوەى شەقامى قولە+ناوبازاڕى ڕانیە بۆ بەردەم مزگەوتى گەورە.

٤-تەواوکارى تۆڕى ئاو بۆ بەشێک لە گەڕەکى فەرمانبەران.
٥-درێژکردنەوەى ئاوەڕۆى صندوقى لە گەڕەکى (کوردستان و ڕاپەڕین).
٦-هەڵکەندنى دووبیرى ئیرتیوازى بۆ ناوەندى(ناحیە+گوندى دەژوان)لە ناحیەى ئیسێوە.
٧-چاکسازى شەقام و فراوانکردنى چوارڕێیانەکانى سنورى شارەوانى ڕانیە.
بۆ ئەم مەبەستە هەر کۆمپانیایەک ئارەزووى بەشدارى کردنى هەیە دەتوانێت سەردانى ئیدارەى ڕاپەڕین/کاروبارى هونەرى بکات بەمەبەستى وەرگرتنى تەندەر.
زانیارى زیاتر لە ناوەڕۆکى نوسراودایە…

 

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *