مامۆستایانى پەیمانگاى وەرزشى ڕانیە سەردانى ئیدارەى ڕاپەرینیان کرد

1 ساڵ لەمەوپێشچاوپێکەوتن
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
ئەمڕۆ چوارشەممە 12/10/2022 سەرپەرشتیارى ئیدارەى ڕاپەرین پێشوازیکرد لە بەڕێوەبەرو مامۆستایانى پەیمانگاى وەرزشى ڕانیە, کەبۆ مەبەستى گەیاندنى داواکاریەکانیان سەردانى ئیدارەى ڕاپەرینیان کردبوو
لەم سەردانەدا باسیان لە کێشە و گرفتەکانى پەیمانگاکە کرد و داوایان کرد کاربکرێت بۆ زیاتر بە دەنگەوە هاتنیان و چارەسەر کردنى کێشەکانیان, لاى خۆشیەوە سەرپەرشتیارى ئیدارەى ڕاپەڕین وێڕاى بەخێرهاتنیان بە ووردى گوێبیستى داواکاریەکان بوو,ڕاشیگەیاند پاڵپشت و پشتیوانیان دەبێت و کاردەکەن بۆ چارەسەر کردنى گرفتەکانیان.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *