ئیدارەى ڕاپەڕین… کۆبوونەوەى لیژنەى لاوەکى بەرەنگاربوونەوەى بازرگانى کردن بەمرۆڤ بەڕوەچوو

1 ساڵ لەمەوپێشقەزا
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

بەئامادەبوونى هیوا قەرەنى سەرپەرشتیارى ئیدارەى ڕاپەرین و سەرۆکى لیژنەى لاوەکى بەرەنگاربوونەوەى بازرگانى کردن بەمرۆڤ و ئەندامانى لیژنەکە کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو

تێیدا  باس کرا لە هاوکارى و هەماهەنگى زیاتر لە نێوان ئەندامانى لیژنە بەمەبەستى چارەسەر کردنى گرفت و کیشەکان و کاکردنى زیاتر بۆ بنبڕکردنى دیاردەى بازرگانى کردن بەمرۆڤ و ڕێگرى کردن لێى

بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن سەرۆک و ئەندامانى لیژنەوە جەخت کرایەوە پێویستى کارى جدى مەیدانى زیاتر ئەنجام بدەن سەبارەت بە هۆشیارکردنەوەى هاوڵاتیان و گرتنەبەرى ڕێکارى توند بەرامبەر ئەنجامدەرانى تاوانەکە لە پێناو کەم کردنەوە و نەهێشتنى ئەم تاوانە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *