یەکەمین فیستیڤاڵى بەرهەمى خۆماڵی لە سنورەکەمان کرایەوە

1 ساڵ لەمەوپێشقەزا
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ئەمڕۆ سێ شەممە (١٣/٩/٢٠٢٢) بە ئامادەبوونى بەڕێزان بێگەردتاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو و هیوا قەرەنى سەرپەرشتیارى ئیدارەى ڕاپەڕین و ژمارەیەکى زۆر لە لێپرسراوانى حکومى و حیزبى و جوتیاران, یەکەمین ڤیستیڤاڵى بەرهەمەخۆماڵییەکان لە پارکى دەروازەى شارى ڕانیە کرایەوە.

لە ووتەیەکدا وەزیرى کشتوکاڵ بە گرنگیەوە باسى لە کردنەوەى ئەم جۆرە فیتسڤاڵانەکرد لە پێناو برەودان بەبەرهەمە خۆماڵیەکان و زیاتر ئاشناکردنیان بە هاوڵاتیان, لەم چوارچێوەیەشدا وەزیرى کشتوکاڵ پشتگیرى و پشتیوانى تەواوى خۆى دووپات کردەوە لەپێناو گرنگى دانى زیاتر بەم کەرتە

جێى ئاماژەیە ئەمە یەکەمین فیستسڤاڵى بەرهەمى خۆماڵى لە دەڤرەکە و تێیدا چەندین بەرهەمى ناوخۆى پێشکەش کرابوون و جوتیاران داوایان دەکرد حکومەتى هەرێمى کوردستان باشتر هاوکاریان بێت و ئاوریان لێبداتەوە و گرنگى زیاتر بە بەرهە ناوخۆییەکان بدرێت

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *