وەفدێکی باڵای ڕێکخراوی GIZ لە عێراق پلانی تازەی كاركردن لەئیدارەی ڕاپەڕین دەخاتەڕوو

1 ساڵ لەمەوپێشگەلەری
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

 

ئەمڕۆ چوارشەممە وەفدێکی باڵای ڕێکخروی GIZ لەعێراق سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕینیانکردو لە ۆرک شۆپێکدا پلانی کارکردنی نوێیان لەسنوری ڕاپەڕین خستەڕوو.
سەرەتای ۆرک شۆپەکە، هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین سوپاسی ڕێکخراوەکەی کرد بۆ ئەو پڕۆژانەی لە سنورەکە ئەنجامیانداوە و داویکرد گرنگی زیاتر بە سنوری ئیدارە سەربەخۆی ڕاپەڕین بدرێت بەهۆی فراوانی سنوری جوگرافی و ژمارەی دانیشتوانی زۆرە و بەهۆی بێکاریشەوە سنورەکەمان تووشی زۆرترین کۆچی گەنجان بۆتەوە.
دواتر دکتۆر دیار ابراهیم بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین تیشکی خستەسەرگرنگی ئەو پڕۆژە تەندروستیانەی لەسنورەکە لەلایەن ڕێکخراوەکە جێبەجێکراون و هەروەها ئەو پڕۆژە گرنگ و پێویستیانەی بواری تەندروستی کەپێویستن لەداهاتوودا سنورەکە جێبەجێبکرێن.
لەتەوەرێکی تری ۆرکشۆپەکەدا بەرپرسی ئۆفیسی GIZ لەعێڕاق وتەیەکی لەسەر پڕۆژەکانی ڕێکخراوەکە بۆئامادەبوان خستەڕوو.
دواتریش لەکۆتای ۆرک شۆپەکەدا پێشنیارو ڕای ئامادەبوان وەرگیرا بۆ خستەنەڕووی ئەوتەورو پڕۆژانەی کە گرنگن لەسنورەکە بۆئەوەی لەداهاتوودا لەسنورەكە جیبەجێبكرێن.

 

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *