سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەستخۆشی ئاڕاستەی کارمەندانی پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ دەکات
ئەمڕۆ ٦\٩\٢٠٢٢ هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بە هاوڕێیەتی بەکر بایز قائیمقامی قەزای پشدەرو بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین ، سەردانی پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ کرا
لە بەسەرکردنەوەیەکدا بەشە جیاجیاکانی پڕۆژەکە بەسەرکرایەوەو بەڕێز سەرپەرشتیار دەستخۆشی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرو کارمەندانی پڕۆژەکە کرد لەپای هەوڵ و ماندووبونیان بۆ گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بۆ شاری قەڵادزی.