یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و پارێزگای پۆلسکی وڵاتی پۆڵەندا ئیمزا کرا

1 ساڵ لەمەوپێشقەزا
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
ئەمڕۆ دوو شەممە ٥\٩\٢٠٢٢ هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرپەرشتیارو قائیمقامی قەزای ڕانیە و بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی ڕاپەڕین و سەرۆکی شارەوانی ڕانیە، پێشوازیکرد لە شاندێکی وڵاتی پۆڵەندا بە سەرۆکایەتی پارێزگاری پۆلسک ئەندچی نۆڤاکوڤسکی و ئەندامیەتی هەریەک لە سەرۆکی زانکۆی پۆلسک و بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیریی و هونەر، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى پۆلسک، بەرپرسی خوێندکاران و توێژینەوە و پرۆژەی ئیراسموس) .
لە دیدارێکدا، باس لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو لا کراو شاندی میوان دڵخۆشی خۆیان بە سەردانەکە دەربڕی.
دواتر یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و پارێزگاری پۆلسک ئیمزا کرا.
جێی باسە ئەم شاندە لە رێگای دامەزراوەی رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کولتوری بە ئاگاداری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ و بانگھێشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین بە فەرمی سەردانی کوردستانی کردووە.

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *