لە دیوانی ئیدارەی ڕاپەڕین بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین پێشوازیکرد لەدەیڤید هەنت کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا .
لە دیدارێکدا کە هەریەک لە بەڕێزان جێگری سەرپەرشتیارو هەردوو قایمقامی ڕانیەو پشدەر ئامادەبوون، باس لە توندوتۆڵکردنی پەیوەندیەکانی نێوان ئیدارەی ڕاپەڕین و کۆنسوڵخانەی بەڕیتانیا لە هەولێر کرا.
هەروەها لە بەشێکی دیدارەکەدا داواکرا کە بەشێک لە کارو پرۆژەکانیان لە سنوری ڕاپەڕین ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی دەرفەتی کار بۆ گەنجانی سنورەکە بڕەخسێت و ئەوانیش بەڵینی هاوکاری و پشتیوانیان دا لەو بوارەدا.
