ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۲۲/٥/۳۰ وەفدێکی قونسوڵخانەی ئەمریکا کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان بەرپرسی سیاسی و ئابووری و بەرپرسی ئابووری و شاندێکی یاوەریان، سەردانی ئیدارەی ڕاپەڕینیان کردوو لەلایەن بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین پێشوازیان لێکرا
لە کۆبوونەوەیەک دا لە دیوانی ئیدارەی ڕاپەڕین کە هەر یەک لە بەڕێزان جێگرانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و قائیمقامی قەزای ڕانیە و قائیمقامی قەزای پشدەر ئامادەبوون، باس لە ڕەوشی سنورەکە بەگشتی و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان کرا، هەروەها جەخت کرایەوە لە هاوکاری هەماهەنگی زیاتری نێوان ئیدارەی ڕاپەڕین و قونسوڵخانەی ئەمریکا
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هاریکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردوولا کرا لەبوارەکانی کشتوکاڵ و وەبەرهێنان و سەرچاوەکانی داهات و پێشخستی ئەم کەرتانە لە سنورەکە دا.
لای خۆیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی ئیدارەی ڕاپەڕین وێڕای بەخێرهاتنیان، ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردوولا کرد لەسەرجەم بوارەکان لەپێناو باشتر کردنی ڕەوشی سنورەکە و بەرەوپێشچوونی ئاستی خزمەت گوزاریەکان بەگشتی.