قۆناغێکی تازە لە پڕۆژەی دروستکردنی پردی نوێی دەربەندی رانیە

2 ساڵ لەمەوپێشپرۆژەکان
هاوبەشیکردن بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی پردی نوێی دەربەندی رانیە بەردەوامەو لە ئێستادا قۆناغێکی گرنگ و نوێی پڕۆژەکە دەستیپێکرد، زیاتر لە 60%ی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بوە.
لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕگەکانی پڕۆژەی دروستکردنی پردی نوێی دەربەندی رانیە، رۆژی ٢٠٢٢/٢/٢٣ قۆناغی یەکەمی دانانی ستیل گێردەرەکان بەشێوازێکی ئەندازیاری سەرکەوتو جێگیر کران، کە بەشێکی گرنگە لە پڕۆژەکە.
پردی نوێی دەربەندی رانیە، پڕۆژەیەکی ستراتیژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنە لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجی دەکرێت، درێژییەکەی (420م) و بەرزی ٢١مەتر و پانی ١٥ مەترە، بڕی زیاتر لە (12)ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە، لەئێستادا زیاتر لە 60%ی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە.

 

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *